ئەردۆگان لە ئوورفا : داوامان لە چیک کردووە ساڵح مۆسلیم ڕادەستی ئێمە بکات

ئەردۆگان لە ئوورفا : داوامان لە چیک کردووە ساڵح مۆسلیم ڕادەستی ئێمە بکات

ئەردۆگان لەکاتی گردبوونەوەی لەگەڵ خەڵکی ئوورفا دا داواکاری خۆی پێشکەشی ئاوان دەکات و دەڵێ :

 

ـ داوامان لە چێک کردووە ساڵح موسلیممان تەسلیم بکاتەوە.

ـ ئێمە هەشتاو یەک ملیۆن ، یەک گەل و نەتەوەین، بە کورد و تورک و ئەرمەن و جۆرج و ...

ـ ئێمە یەک گەلین، چونکە ئێمە مەخلووقمان لە پێناو خالق خۆش دەوێت.

ـ ئەوانەى کە دڵسۆزن لەگەڵ ئێمەن.

ـ ئۆپەراسیۆنى عەفرین ڕاناگرین.

ـ بە ئەمریکامان وت ئەو پیاوەمان " فەتحوڵا گولەن "  ڕادەست بکەنەوە، تا واى لێهات کودەتاى بەسەردا کردین.

ـ من داوا لە خەڵکى ئوورفا دەکەم، یەک دەبین، زیندوو دەبین، مەزن دەبین، دەبینە خوشک و برا، هەمووشمان پێکەوە دەبینە تورکیا.

ـ ئێمە یەکترمان لە پێناو خودا خۆش دەوێت، خودا ڕێگەکانمان ڕووناک دەکاتەوە.

.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە