پەیامی کورد... هێرشی سەر باڵوێزخانەی باکوو لە تاران، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە
سەرۆککۆماری ئازەربایجان، لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتیی مۆنیخ وتی: کۆماری ئیسلامی لە هێرش بۆ سەر باڵوێخانەکەی ئازەربایجان لە تاران، دەستی هەبووە.
ڕۆژی شەممە ١٨ی فێبریەوەری ٢٠٢٣، ئێلهام عەلیئۆف، سەرۆککۆماری ئازەربایجان لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتیی مۆنیخ ڕایگەیاند: لە هێرشە چەکدارانەکەی مانگی ڕابردوو کە کرایە سەر باڵوێزخانەی باکوو لە تاران و لە ئاکامدا ئەفسەرێکی ئەمنییەتی کوژرا و دو کارمەندی دیکەی باڵوێزخانەکەش بریندار بوون، ناوەندێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی دەستی هەبووە.
عەلیئۆف لە یەکەمین ڕەخنەی ڕاستەوخۆیدا بەرامبەر بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەبارەی هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران، وتی: کەمتەرخەمیی پۆلیسی تاران لەهەمبەر ڕووداوەکە و دەسبەسەرنەکردنی تاوانبار و هەروەها خۆ بواردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە لێدوانی تێلێڤیزیۆنی، دەرخەری ئەوەیە کە ئەو هێرشە لەلایەن ناوەندێکی سەر بە کۆماری ئیسلامییەوە کرابێتە سەر باڵوێزخانەکەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە