پنتاگۆن: "لە عێراق و سووریا تێکڕا ١٤٠ هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا"

پنتاگۆن: "لە عێراق و سووریا تێکڕا ١٤٠ هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا"

پەیامی کورد.... پنتاگۆن: "لە عێراق و سووریا تێکڕا ١٤٠ هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا"


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، بڵاویکردەوە کە لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، لە عێراق و سووریا، تێکڕا ١٤٠ هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

جێگری گوتەبێژی پنتاگۆن، سابرینا سینگ لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەییدا، هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

سینگ ئاماژەی بەوە کرد لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، لەوەتەی هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەستی پێکردووە، تێکڕا ١٤٠ هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، لەوانەیش ٥٧یان لە عێراق و ٨٣یان لە سووریا بووە.

هەروەها سینگ باسی لە هێرشی حووسییەکانى يەمەن کرد بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان لە دەریای سوور کە درێژەی هەیە و، بانگەوازی بۆ حووسییەکان کردەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا لەبارەی ئەوەی کە حووسییەکان ڕایانگەیاندووە ئەگەر هێرشەکانی سەر غەززە بوەستێت، کۆتایی بە کردەکانیان دەهێنن، سینگ باسی لەوە کرد کە ڕووداوەکانی دەریای سوور پەیوەندی بە ڕووداوەکانی غەززەوە نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە