پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ٠٨ی ٢٠٢٠ بە هۆی نزیکبوونەوەی زریانەکەی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی مەکسیک و وەستانی نیوەی قەبارەی بەرهەهێنانی نەوت لەو ناوچەیە، خستنەڕوی ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکاندا کەمیکردوە، بەڵام بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا، نرخەکەی تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە.
لە بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٨ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە ٠.١٨%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٤.٤٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٥ سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە ٤٢.٣٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ٠.١٢% زیادیکردوە.
شەوی ڕابردوو زریانی ماڕکۆ و زریانی هێڵی ناوەڕاستی زەوی بەیەکەوە گەیشتنە ناوچەی دەریای کاریبی و کەنداوی مەکسیک، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو ناوچەیە بۆ نیوە کەمیکرد، ئەوەش وایکرد ئاستی خستنەڕوی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا کەمبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوام لە زیادبووندایە، بەوهۆیەشەوە وەبەرهێنەران نیگەرانی وەستانی گەشەسەندنی بازاڕەکانن، ئەوەش وایکردوە سەرەڕای کەمبوونەوەی خستنەڕووی ئەو بەرهەمە نرخەکەی بەرزبوونەوەی ئەوتۆ بەخۆیەوە نەبینێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە