ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات بۆ ڕاوەستانی دەرگیرییەکانی قەرەباغ دەستوەردان بکات

ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات بۆ ڕاوەستانی دەرگیرییەکانی قەرەباغ دەستوەردان بکات

پەیامی کورد     ...   ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات بۆ ڕاوەستانی دەرگیرییەکانی قەرەباغ دەستوەردان بکات  

پەیمانی ئاتلانتیک ی باکووری داوا لە تورکیا دەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و دەرگیرییە سەربازییەکان لە ناوچەی قەرەباغ دەستوەردان بکات

بە پێی ڕاپۆرتێک ئینس ستۆلتێنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند : ئێمە چاوەڕوانی ئەوە لە تورکیا دەکەین بە هۆی ئەو نفووزەی کە هەیەتی لە کێشە و دەرگیرییەکانی قەرەباغ لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئەرمەنێستان دەستوەردان بکات .

داواکاری سکرتێری گشتی ناتۆ لە تارکیا بۆ دەستوەردان لە کێشەکەی قەرەباغ و کەمکردنەوەی ئەم دەرگیرییانەی نێوان هەردوو لایەن لە حاڵێکدایە کە تورکیا لەم شەڕەدا باکوو وە و لەگەڵ ئیریڤان یش هیچ پەوەندییەکی نییە .

ستۆلتێنبێرگ داوای لە کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنێستان کردووە بەپەلە هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی کۆتایی پێبێنێت و بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی ووتووێژەکان دەست پێبکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە