پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی دانیمارك لە عێراق کرد
سهرۆك بارزانی پێشوازی له باڵوێزی دانیمارك له عێراق كرد و بارودۆخی سیاسی عێراق و ئاستهنگهكانی بهردهم پێكهێنانی حكوومهتتی نوێی هعێراق تاوتوێ كران.
ئهمڕۆ چوارشەممە 22/6/2022، لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستيج پاولو بيراس، باڵوێزی دانیمارك لە عێراق كرد، كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو
لە دیدارەكەدا باڵوێزی دانیمارك لە عێراق پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان هەبووە و، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی دانیمارك لەبارەی ئەو دوو هاووڵاتیەی دانیماركی كە ماوەیەك پێش لە هەرێمی كوردستان تووشی گرفت هاتبوون.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی لەبارەی بەشداریی هەرێم لە حكوومەتی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە