پەیامی کورد … کەرکووک/ لە هێرشێکی داعشدا ٤ پۆلیس بوونە قوربانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢١، گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر سنووری پارێزگای كەركوك و شەڕو پێكدادانی قورس ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەكان، هێرشی داعش لەسنووری كەركوك و بەتایبەتیش لە (بای حسەەن) ی سنووری دووبز بووەو لەهێرشەكەدا پۆلیسێكی نەوت كوژراوەو چەند پۆلیسێكی تریش برینداربوونە.
ئەو پۆلیسەی كوژراوە ناوی (شكور مەحمود تەها) یەو سێ پۆلیسیش برینداربوونەو دواتر چەكدارانی داعش لەناوچەكە كشاونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە