پەیامی کورد … ته‌ندروستی هه‌ولێر: بارودۆخه‌كه مه‌ترسیداره
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ڕێژه‌ی تووشبوون و مردن به‌كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه، و دۆخه‌كه له‌مه‌ترسیدایه .
دكتۆر بژار مو‌سا وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندوه، سستى پابه‌ندبوونی هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان به‌رێنماییه‌كانى خۆپارێزى هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون و مردنه به په‌تاى كۆرۆنا ، وتیشى بارودۆخه‌كه مه‌ترسیداره، وپێده‌چێت خه‌ڵكێكی زۆر تووشی كۆرۆنا ببێت وجه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كان تاكه ڕێگه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و هێنانه خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ى تووشبون ومردن.
د.بژار مو‌سا ئه‌وه‌شی ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه وه‌كو وه‌زاره‌ت هه‌نگاوه‌كانمان چڕكردۆته‌وه له‌په‌یڕه‌وی كردنی ڕێنمایه خۆپارێزییه‌كان ئه‌وه هه‌نگاوی سه‌ره‌كیمانه پاندكردنی هاوڵاتیانه به‌جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان هه‌روه‌ها به‌رده‌وام تیشكیشمان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی نه‌خۆشخانه‌كان و به‌دواداچوون بۆ كاروباری نه‌خۆشخانه‌كان و به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه ده‌كرێت ،وتاوه‌كو ئێستا نه‌خۆشخانه‌كان پڕنه‌بووه واته قه‌ڕه‌وێڵه هه‌یه، به‌ڵام پێویسته هاوڵاتیان هاوكاربن، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه بێت دۆخه‌كه زه‌حمه‌تر ده‌بێت بۆ ئێمه وه‌كو پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی تكا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هاوكارمان بن و ئێمه‌ش بتوانیین پلانه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە