سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی شاری سنە و بنەماڵەی شێخۆلئیسلامی دەکات

سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی شاری سنە و بنەماڵەی شێخۆلئیسلامی دەکات

پەیامی کورد    ...   پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی شێخولئیسلامی و شاری سنە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ئاكادیمی و ناوداری شاری سنە و دامەزرێنەری بەشی فیقهی شافیعی لە زانكۆی تاران، دكتۆر "ئەسعەد شێخولئیسلامی"ـمان پێ گەیشت. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دكتۆر ئەسعەد شێخولئیسلامی و هەموو دۆست و ئاشنایانیان و هاوكارانی خۆالێخۆشبوو لە زانكۆی تاران و زانكۆی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لەخودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
2ـی 1ـی 2020

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە