پەیامی کورد ... پاشای ئیسپانیا خۆی قەرەنتینە کرد
فیلیپی شەشەم پاشای ئیسپانیا دوای بەرکەوتنی لەگەڵ کەسێکدا کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، خۆی قەرەنتینە کرد و سەرجەم چالاکییەکانیشی هەڵوەشاندەوە.
کەناڵی "RTVE"ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، فیلیپی شەشەم پاشای ئیسپانیا دوای تێکەڵابونی لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێیانی قۆناغەکانی خوێندنی و توشبوونی یەکێکیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم چالاکییەکانی هەڵوەشاندەوە و وەک رێکارێک بۆ دڵنیابوونەوە لەدۆخی تەندروستی خۆی قەرەنتینە کرد.
ئەوەش هاتوە، هاوژین و شازادەکانی فیلیپی شەشەم بەرکەوتنیان نەبوە لەگەڵ توشبوەکاندا، بۆیە ئەوان قەرەنتینە ناکرێن.
تائێستا دیوانی پاشایەتی ئیسپانیا ئەو ماوەیەی دیارینەکردوە کە پادشاکەیان لەناویدا وەک قەرەنتینە دەمێنێتەوە، هەروەها هیچ زانیارییەکیشی لەبارەی ئەو کەسە بڵاونەکردوەتەوە کە بەرکەوتنی لەگەڵدا هەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە