لە مەهاباد هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

لە مەهاباد هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد … لە مەهاباد هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

 

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ئابی ٢٠٢١، ، هێزە ئەمنییەکانی مەهاباد لە گوندی “ئەگریقاش” هاووڵاتییەکیان بە ناوی “هێمن قەرەداغی دەستبەسەر کرد.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری هێمن قەرەداغییان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە کاتێکدا لەسەر دووکانەکەی سەرقاڵی ئیش بووە دەستبەسەریان کردووە.

 

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی هێمن قەرەداغی و ئەو تۆمەتانی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نەزانراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە