هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " بۆ ڕزگار کردنی ناوچەی حەجین لە دەستی داعش ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان درێژە پێدەدەن . بە پێی زانیارییەکان بۆ بە دەست هێنانەوەی ئەم ناوچەیە زۆری نەماوە و گەیشتوونەتە قۆناغێکی باش .
بە گوێرەی زانیارییەکان لەم ناوچەیە ، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئۆپراسیۆنەکانی خۆی بە ناوی باهۆزی فۆرات کە لە دژی داعشە و بەرفرانیان کرد . ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ ئەوەی کە داعش بە تەواوی لە ناوچەکە دەربخەن دەستی پێکردووە و زۆری نەماوە کە ئەم ناوچەیە لە دەستی داعش دەربێنن .
هەتاکوو ئێستا "هەسەدە " توانیویانە زۆر شوێن و ناوچە ڕزگار بکەن ، و تا ئێستاش شەڕی دژوار هەر بەردەوامە .
هەروەها هەر سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکان ووتەبێژی فەرماندەیی لیوا عەبدۆڵڵا ووتی : تەنیا ناوچەیەک لە دەستی داعشدا ماوە و ئێمەش ئۆپراسیۆن دەکەین . شەڕڤانانی ئێمە لە سەردەرگای حەجینە ئەم ئۆپراسیۆنەی ئێمە ئۆپرسیۆنی دواییە . وەکوو هەر هەموو جێگایەک ئێمە ئەوێش لە بن دەستی داعش ڕزگار دەکەین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە