لە ئەڵمانیا و بەلجیکا زیاتر لە ١٥٠ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست داوە

لە ئەڵمانیا و بەلجیکا زیاتر لە ١٥٠ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست داوە

پەیامی کورد … لە ئەڵمانیا و بەلجیکا زیاتر لە ١٥٠ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست داوە

 

پۆلیسی ئەڵمانی ئاشكرایكرد، ژمارەی قوربانیانی زریانەكەی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 133 كەس و لە بەلجیكاش بە هۆی لافاوەوە لانیكەم 20 كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

پۆلیسی ئەڵمانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوەن بەپێی زانیاریەكان تائێستا 133 كەس بەهۆی زریان و لافاوەكەی ئەو وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

رونیشكراوەتەوە، 90 كەس لە قوربانییەكان لە ناوچەی "راینلاند بالاتینات"ن كە زەرەرمەندترین ناوچەی ئەو وڵاتەیە بەهۆی زریان و لافاوەكەوە.

 

بەپێی زانیارییەكان، 43 كەسی تریش لە ناوچەی "رینانیا" لە باكوری "فستفالیا"ی ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها 20 كەسی تریش لە بەلجیكا بوونەتە قوربانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە