دوو سەربازی تورکیا لە سوریا کوژران

دوو سەربازی تورکیا لە سوریا کوژران

پەیامی کورد … دوو سەربازی تورکیا لە سوریا کوژران

 

لە شارى باب لە باکورى سوریا، هێزەکانى سەر بە رژێمی ئەسەد هێرش دەکەنە سەر بنکەیەکى سەربازى سوپاى تورکیا و دوو سەرباز دەکوژن. وەزارەتى ناوخۆى تورکیاش دەڵێت: دیارنیە کە کێ ئەو هێرشەى ئەنجامداوە.

 

سەرچاوەکانی هەواڵ، لە زارى چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە کە لە شارى باب لە باکورى سوریا لەلایەن هێزەکانى سەر بە رژێمەکەى ئەسەد، هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکى سوپاى تورکیا و لە ئەنجامدا دوو سەربازى تورک کوژراون.

 

لاى خۆیەوە، وەزارەتى ناوخۆى تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى کوژرانى دوو سەربازیان لە ناوچەى (قەڵغانى فورات) کە زرێپۆشێک لە جۆرى (کیرپى) کە سەربازى سوپاى تورکیاى تێدابوون بە ئامانج گیراوە.

 

هاوکات ئاشکراشیکردووە، لە هێرشەکەدا دوو سەربازى دیکەش برنداربوون.

 

لە بەیاننامەکەى وەزارەتى ناوخۆى تورکیا ئاماژە بەوە نەکراوە کە هێرشەکە لەلایەن چ لایەنێکەوە ئەنجامدراوە، بەڵام لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە دواى روداوەکە چەند ناوچەیەکى (تیرۆریستان) کراونەتە ئامانج.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە