بە پێی هەواڵێکی میدیای لوبنان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە ناوچەی ڕەیحان لە باشووری لوبنان کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.
لە هەواڵەکەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە لایەن چەکدارانی حزبوڵڵاوە خراوەتە خوارەوە، بەڵام لە لایەن حزبوڵڵاوە لەم بارەیەوە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
هەر لەم بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە ڕێگەی مووشەکێکەوە لە ناو خاکی لوبنان خراوەتە خوارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە