له ئاکامی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای سەر بە غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه، به چه‌كی كیمیایی ، ٤٠ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا، پێشبینیش دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزببێتەوە .
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌ژماری تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه له ئه‌نجامی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د به چه‌كی كیمیایی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له شارۆچكه‌ی دوما كه دوایین خاڵه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بێت، ٤٠ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دانی دیكه‌ش به‌هۆی گازهكهوه ته‌ندروستییان تێكچوو.
هێزه‌كانی رژێم له دوێنێوه ده‌ستیان به هێرشی چڕ بۆ سه‌ر دوما كردووه‌ته‌وه و له رۆژی ١٩ی ئاداردا به گازی كلۆر په‌لاماری شارۆچكه‌كه‌یان دابوو.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە