گووگڵ و ئەپڵ زیاتر لە ١.٥ ملیۆن یاری و بەرنامە لە کار دەخەن

گووگڵ و ئەپڵ زیاتر لە ١.٥ ملیۆن یاری و بەرنامە لە کار دەخەن

پەیامی کورد... گووگڵ و ئەپڵ زیاتر لە ١.٥ ملیۆن یاری و بەرنامە لە کار دەخەن

هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ کار بۆ لەکارخستن و لابردنی ١.٥ ملیۆن بەرنامە و یاریی جیاجیا دەکەن.

هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارە، ئەوەیە زۆربەی ئەو بەرنامە و یارییانە نوێ نەکراونەتەوە و لە ئێستادا کۆن بوون.

ئەم کۆ نییە کێشەی ئاساییشی ئەلیکترۆنی دروستدەکان و وا دەکات بەرنامە و یارییەکان بە ئاسانی هاک بکرێن و زانیارییان لێوە ببرێت.

بەڵام کۆمپانیاکان دەتوانن تەنیا لە فرۆشگا ئەلیکترۆنییەکانی خۆیاندا بیانسڕنەوە، بۆیە باشتر وایە بەکارهێنەران مۆبایلەکانی خۆیان بپشکنن و ئەو بەرنامە و یارییانە لا ببەن، کە ئیدی کۆن بوون و «ئەپدەیت» یان بۆ نایەت.

شارازەیان تێبینییان کردووە، فرۆشگای ئەلیکترۆنیی «گووگڵ پلەی» زیاتر لە ٨٦٩٠٠٠ بەرنامە و یاریی کۆن و فەرامۆش کراوی تێدایە، لە کاتێکدا کە فرۆشگای «ئەپڵ ستۆر» ٦٥٠. ٠٠٠ بەرنامە و یاریی لەم جۆرە لە خۆ دەگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە