ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران هاوکارمان نییە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران هاوکارمان نییە


پەیامی کورد... ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران هاوکارمان نییە

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیەنێت، ئێران هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسەکەدا نییە لەبارەی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامیان دەدات.

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران هاوکارییان ناکەن لە زیادکردنی زانیاریی دەزگاکەیان لەبارەی کاریگەرییەکانی ئەو یۆرانیۆمەی چەند ساڵێک لەمەوبەر پشکنەرەکانیان لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراو دۆزیبویانەوە.

وتیشی، «بەبێ وەرگرتنی ئەو زانیاریانە ناتوانین دڵنیا ببینەوە لەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشتیانەیە».

لێدوانەی ئەو بەرپرسە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگارانی سەر بە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆم بەڕێوەچوو، ئەمەش پاش ئەوەی سێ مانگ لەمەوبەر داوایکرد، ئێران وەڵامێکی باوەڕپێهێنەریان لەبارەی ئەو شوێنانەوە بدات کە گومانیان لەسەرە.

هاوکات ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی خۆی ڕایگەیاند، ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران گەیشتووتە ٦٠٪ کە نزیکە لەو ڕێژەیەی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پێویستە، بەڵام تا ئێستا ئێران هیچ وەڵامێکی باوەڕپێهێنەری نەداوەتەوە، سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو گەردیلەی یۆرانیۆمانەی لە ڕابردوودا لە سێ شوێنی گومانلێکراو دۆزرانەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە