كوردێك بوو بە سە‌رۆكی پە‌رلە‌مانی ئیسرائیل

كوردێك بوو بە سە‌رۆكی پە‌رلە‌مانی ئیسرائیل

پەیامی کورد … كوردێك بوو بە سە‌رۆكی پە‌رلە‌مانی ئیسرائیل

 

پەرلەمانی ئیسرائیل میکی لیفی (کە بەرەچەڵەک کوردە) و سەرۆکی پارتی یەش عەتیدە، بە ٦٧ دەنگ وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبژارد.

 

 

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١،  یەکشەممە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست)، میکی لێڤی تەمەن ٦٩ ساڵی سەرۆکی حزبی یەش عەتید(داهاتوو هەیە)ی؛ بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژارد، لەکۆی ١٢٠ پەرلەمانتار ٦٧ پەرلەمانتار دەنگیان بەلیفی دا کە لەساڵی ٢٠١٣ەوە ئەندامی کنێستی ئیسرائیلە.

 

ئەوەی جێی سەرنجە لەلیفیدا بڕوای بەبوونی دوو دەوڵەتی ئیسرائیل – فەڵەستین هەیە و ئەمەش بووەتە جێی ئومێد لەلای فەڵەستینیەکان.

 

 لیفی؛ لەبنەڕەتدا کوردە و باوانی لە جزێرێی باکوری کوردستانەوە رۆیشتوون بۆ ئیسرائیل، بەڵام خۆی لەدایکبووی شاری ئۆرشەلیمە و پێشتر چەندان پۆستی باڵای هەبووە.

 

لیفی لەساڵی ١٩٥١ لەدایك بووە و بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسیەکان هەیە، لە هێزی بەرگری ئیسرائیل کاریکردووە و ماوەیەکیش وەکو وتەبێژی کنێستی ئیسرائیلی کاری کردووە، لەساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ جێگری وەزیری دارایی بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە