پەیامی کورد... هەوایەکی وشک و سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، کۆتایی ئەم هەفتەیە بارستە هەوایەکی وشک و سارد عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کەشی پاییزە دەستت پێ دەکات.
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی چوارشەممەوە ١٤-٩-٢٠٢٢ بارستە هەوایەکی وشک و سارد لە ناوچەکانمان نزیک دەبێتەوە کە سەرەتای کاریگەرییەکانی بە نزمبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما دەستت پێ دەکات لەگەڵ چالاکبوونی با بەخێرای ٢٠ تا ٤٠ کم/س و ئەگەری کەمێک خۆڵبارین بۆ ماوەیەکی کورت لە ئێوارە و شەوی چوارشەممەدا هەیە."
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی کۆتایی ئەم هەفتە سەنتەری ئەم هەوا وشک و ساردە بەتەواوی دەگاتە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئێستا نزیکەی ٥ تا ٦ پلەی سەدی نزم دەبنەوە و دەستپێکی کەشێکی پاییزە دەبێت لە ناوچەکەدا.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە لە نێوان ٣٢ بۆ ٣٣ پلە، هەولێر لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٥ پلە، دهۆک لەنێوان ٣٣ بۆ ٣٤ پلە، هەڵەبجە لەنێوان ٣٣ بۆ ٣٤ پلە، کەرکووک لەنێوان ٣٥ بۆ ٣٦ پلە، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەنێوان ٣٧ بۆ ٣٨ پلە، ئیدارەی ڕاپەڕین لەنێوان ٣٣ بۆ ٣٤ پلە، ئیدارەی سۆران لەنێوان ٣١ بۆ ٣٢ پلە و لە ئیدارەی زاخۆ لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٥ پلە دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە