پەیامی کورد … ئێران قەدەغەی هاتوچوۆی گەشتیارانی لە دەروازە سنوورییەكان راگەیاند
قایمقامی قەزای قەسری شیرین لە پارێزگای كرماشان رایگەیاند، دەروازە سنوورییەكانی پەروێزخان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و خوسرەوی لەگەڵ حكومەتی عێراق داخراون و داوای لە گەشتیاران كرد سەردانیان نەكەن.
مورادعەلی تاتار، قایمقامی قەسری شیرین، رایگەیاند: "بەپێی بڕیاری ناوەندی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە قەدەخەیە".
باسی لەوەشكرد، تەنیا ئەو كەسانەی هەڵگری دوو رەگەزنامە یان كارتی مانەوەن و بسەلمێت لە عێراق دەژین دەتوانن بچنە دەرەوە، كە ئەویش بەشێوەی زۆر سنووردار رێگەیان پێدەدرێت.
قائمقامی قەسری شیرین داوای لە زیارەتكارانیش كردووە سەردانی دەروازە سنوورییەكانی پەروێزخان و خوسرەوی نەكەن، چونكە رێگەی هاتووچۆیان پێنادرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكە هاتووچۆی بازرگانی ناگرێتەوە و بە پاراستنی رێوشوێنە تەندروستییەكان، رۆژانە زیاتر لە 700 بارهەڵگر كاڵا و كەلوپەل لە سنووری پەروێزخانەوە بۆ هەرێمی كوردستان و زیاتر لە 300 بارهەڵگریش لە سنووری خوسرەوییەوە بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیی عێراق دەچێت.
حكومەتی ئێران بە مەبەستی رێگری لە زیاتر تەشەنەسەندنی كۆرۆنا لە رۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی پیچنج رۆژ قەدەغەی سەرتاسەری هاتوچۆی راگەیاندووە و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە