بەریتانیا کۆتایی ئەمساڵ هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا ڕادەگرێت

بەریتانیا کۆتایی ئەمساڵ هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا ڕادەگرێت

پەیامی کورد... بەریتانیا کۆتایی ئەمساڵ هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا ڕادەگرێت

وەزیری بازرگانی و وزەی بەریتانیا، کواستی کوارتنگ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تاوەکوو کۆتایی ساڵی٢٠٢٢ هاوردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا ڕادەگرێت، ئەمەش لە وەڵامی دەستوەردانی سەربازیی ڕووسیای بۆسەر ئۆکراینا.

ئەم هەنگاوەی بەریتانیا هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی پلانێکی نوێ لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە سەرچاوەکانی وزەی ڕووسی هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی وزە بە ئاستێکی زۆر و ئەگەری قەدەخەی هاوردەکردنی خاوی ڕووسیا.

کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە یەکێتیی ئەورووپا لە سێ یەکی ئەمساڵدا هاوردەی گازی ڕووسی کەم دەکاتەوە و بەر لە ساڵی ٢٠٣٠ بە تەواوەتی دەستبەرداری نەوت و گازی ڕووسی دەبێت.

کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕوونی کردەوە کە یەکێتیی ئەورووپا پلانی ئەوەی هەیە بە تەواوەتی دەستبەرداری پشت بەستن بێت بە گازی ڕووسی لە ڕێگەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی دەستخستنی گاز بە زیادکردن و هاوردەکردنی گازی سرووشتی و هێڵەکانی گواستنەوەی لە هاوردەکرانی کە ڕووسیی نین.

یەکێتیی ئەورووپا بە ڕێژەی لە سەددا ٤٠ پشت بە گازی سرووشتیی ڕووسیا دەبەستێت، هاوکات ڕووسیا ساڵانە بە بە ڕێژەی لە سەددا ٢٧ نەوتی خاو هەناردەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە