پەیامی کورد... پووتین: دژی ئەوە نین ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا
سەرۆکی ڕووسیا لە بارەی پرسی ئەندامێتی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەورووپا، ڕایگەیاند: "یەکێتی ئەورووپا، وەک ناتۆ، ڕێکخراوێکی سەربازیی نییە، وەک هەمیشە گوتوومە هەڵوێستمان لەم بارەیەوە زۆر ڕوون و ئاشکرایە، ڕووسیا دژایەتی ئەمە ناکات".
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین، لە میانەی بەشداری کردنی لە ٢٥مین کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت پێترێسبورگ، باسی لە ئابووری جیهان و بەرەوپێشچوونە سیاسییەکان کرد.
سەرۆکی ڕووسیا، باسی لەوەش کرد کە کۆمەڵێک دەنگۆ هەن دەربارەی ئەوەی کە ڕووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات.
گوتیشی: "ئەم بانگەشانە لە زاری سیاسەتمەدارە نابەرپرسەکان و بەرپرسە باڵاکانیشەوە بیستراوە، ئێمە بێدەنگ نابین و وەڵامیان دەدەینەوە، هەر کاتێکیش وەڵامیان بدەینەوە ڕاستەوخۆ دەڵێن "ڕووسیا هەڕەشە دەکات" ئێمە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە کەس ناکەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە