رووسیا: ئاماده‌ین وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی ئه‌مریكا بده‌ینه‌وه‌

رووسیا: ئاماده‌ین وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی ئه‌مریكا بده‌ینه‌وه‌

پەیامی کورد … رووسیا: ئاماده‌ین وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی ئه‌مریكا بده‌ینه‌وه‌

 

لە وتارێكدا كە لە رێوڕەسمی "رۆژی یادەوەری" لە ویلایەتی دێلاوێر پێشكەشی كرد سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆكی رووسیا كۆده‌بینه‌وه‌و باس لە رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ دەكەین، له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگه‌یاند: مۆسکۆ ئامادەیە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی ئەمریکا بداتەوە.

 

دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: لە میانی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا، تاوتوێی پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ لە رووسیا دەكات.

 

دوێنێ دووشه‌ممه‌، لە کۆنفرانسێکی رۆنامه‌وانیدا كه‌ لە مۆسکۆ به‌ڕێوه‌چوو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگه‌یاند: مۆسکۆ ئامادەیە له‌ کۆبوونەوەی نێوان بایدن و پۆتین، وەڵامی هەموو پرسیارەکانی ئەمریکا بداتەوە، لەنێویشیاندا ئەو پرسیارانەی کە لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە لێی دەکرێن.

 

وەزیری دەرەوەی رووسیا وتیشی: ئێمە هیچ بابەتێکمان نییە لە دەرەوەی بازنەی گفتوگۆدا بێت، بەڵام وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ نییه‌ لەسەر بنەمای خۆسەپاندنی نێودەوڵەتی گفتوگۆ بکات، کە بەجۆرێک بێت وڵاتانی رۆژئاوا لە هەموو بوارێکدا خاوەن بڕیاری یەکلاکەرەوە بن و، وڵاتانی دیکەش تەنیا ملکەچ بن.

 

جێگه‌ی باسه‌، بڕیاره‌ له‌16ی حوزەیران، لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکەکانی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین رووسیا بەڕێوەبچێت و، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی گرنگ ده‌كرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە