بەوتەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، وڵاتەکەیان بەشداری لەهێرشکردنە سەر سوریادا ناکات، سەرۆکی فەرەنساش دەڵێت، لەکاتی خۆیدا بڕیار لەهێرشکردنە سەر سوریا دەدەین.
ئەمڕۆ پێنج شەممە (١٢)ی نیسان ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوای دەربڕینی هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی یەکگرتوو کرد سەبارەت بە سوریاو راشیگەیاند، کە وڵاتەکەی بەشداری لە هیچ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ناکات.
مێرکڵ جەختیشیکردەوە، کە بەئاشکرا دیارە، سوریا کۆگاکانی چەکی کیمیایی لەناونەبردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە چاوەڕوان دەکرێت هەریەکە لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا، لە کاردانەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی سوریاوە لە دومای غوتەی رۆژهەڵات هێرشەکانیان بۆ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەستپێبکەن.
لای خۆشیەوە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە، کە لەکاتی خۆیدا بڕیار لە هێرشکردنە سەر سوریا دەدەین.
(٨)ی ئەم مانگە، سوپای سوریا بەچەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری دوما لەغوتەی رۆژهەڵات و بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی کە زۆرینەیان ژن و منداڵن گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە