زێلێنسکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەزگاکانی ئاسایشی ئۆکراینای لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

زێلێنسکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەزگاکانی ئاسایشی ئۆکراینای لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

پەیامی کورد... زێلێنسکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەزگاکانی ئاسایشی ئۆکراینای لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوورخستنەوەی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەزگاکانی ئاسایشی ئۆکراینای بەهۆی بوونی زۆرێک لە حاڵەتی ناپاکی کە بەرپرسانی خۆجێیی لە بەرژەوەندی ڕووسیا ئەنجامیان داوە لە پۆستەکانیان ڕاگەیاند.

زێلێنسکی، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەی بۆ گەلی ئۆکراینا وتی، بڕیارم دا بە دوورخستنەوەی خاتوو ئیرینا ڤینیدیکتۆڤا، داواکاری گشتی و، ئیڤان باکانۆڤ، سەرۆکی دەزگاکانی ئاسایش لە پۆستەکانیان، هەروەها ئاشکرای کرد، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە زیاتر لە 650 حاڵەتی ناپاکی گومان لێکراو کە بەرپرسانی خۆجێیی ئەنجامیان داوە، لەنێوانیاندا 60 حاڵەتی ناپاکی لەو ناوچانەن کە هێزەکانی ڕووسیا کۆنتڕۆڵیان کردوون.

زێلێنسکی، ئەوەشی زیاد کرد، "ژمارەیەکی زۆر لە تاوانەکان لە دژی بنەماکانی ئاسایشی نەتەوەیی و پەیوەندییەکان کە لەنێوان بەرپرسانی ئۆکراینا کە ڕاسپێرراون بۆ سەپاندنی یاساکان و لەنێوان دەزگا ڕووسییە تایبەتەکان دروستبوون کارێکە کە پرسیاری زۆر مەترسیدار دەورووژێنێت، جەختیشی کردەوە، هەر پرسیارێک لەو پرسیارانە وەڵام دەدرێنەوە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە