سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران كورده زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان و سه‌رپێلی زه‌هاو به به‌كارهێنانی هێزو پاره ناچاریان ده‌كات به‌وه‌ی وێنه‌ی "شه‌هیدانی حه‌ره‌م" بە وتەی خۆیان، له خێمه‌كانیان بده‌ن له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه كاولبووهكانیان.
چه‌نالی (AVA TODAY) بڵاویكردۆته‌وه كه سوپای پاسداران له ناوچه بوومه‌له‌رزه لێدراوهكانی كرماشان، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو، ده‌شتی زه‌ها و سه‌رقه‌ڵا داوایان له خه‌ڵكی كردووه وێنه‌ی "شه‌هیدانی حه‌ره‌م" بە وتەی خۆیان، (پارێزه‌رانی حه‌ره‌می ئه‌سه‌د) له خێوه‌ته‌كانیان بده‌ن تا ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا ده‌ست بكه‌ن به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان و یا هاوكاری ماددییان بكه‌ن.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان و بڕینی هاوكارییه مادی و خۆراكییه‌كان بۆیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە