پەیامی کورد ... بەڕێوبه‌ری پاسپۆرتی شارۆچكه‌ی زاخۆ ئاشكراى ده‌كات، کە ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی نووسینگه‌ى پاسپۆرتى زاخۆ ده‌كرێته‌وه، ده‌شڵێ ده‌رهێنانى یه‌كه‌م پاسپۆرت بۆ دوو خێزانی شه‌هید ده‌بێت.
موقه‌ده‌م نێچیرڤان ئه‌حمه‌د عه‌لی ، به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی شارۆچكه‌ی زاخۆ ، ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ، به‌فه‌رمی نووسینگه‌ى پاسپۆرتى زاخۆ به ئاماده‌بوونى وه‌زیری ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم و، به‌رپرسانی سنووره‌كه ده‌كرێته‌وه".
به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی شارۆچكه‌ی زاخۆ گوتیشی: "كاروباری نووسینگه‌كه ته‌واو بووه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه‌ش دوو خێزانی شه‌هیدی سنووره‌كه‌مان ئاماده ده‌بن و، ده‌رهێنانى یه‌كه‌م پاسپۆرت بۆ ئه‌وان دەبێت".
موقه‌ده‌م نێچیرڤان ده‌شڵێ، كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پاسپۆرت له زاخۆ، هه‌نگاوێكى زۆر باشه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه، چوونكه خه‌ڵكی زاخۆ پێشووتر ده‌بوایه له شاری دهۆك پاسپۆرت ده‌ربێنن و نوێ بكه‌نه‌وه، بەوەش رێگەیەکی دووریان دەبڕی، نووسینگه‌ی پاسپۆرتی دهۆكیش به‌هۆی خه‌ڵكی ته‌واوی سنووری شارەکە و ئاواره‌كانیش قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره".
قه‌زای زاخۆ، سه‌ر به‌پارێزگای دهۆكه و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان باشوور و باكووری كوردستان، به‌و هۆیه‌وه بۆته شارێكی بازرگانی گرینگ و، ساڵانه له رێگای ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، كه له‌و سنووره‌یه، بارزگانییه‌كی زۆر بۆ كوردستان و ته‌واوی عێراقی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە