بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر: تەواوی گەشتەكان بۆ بیلاڕوسیا وەستێنراون

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر: تەواوی گەشتەكان بۆ بیلاڕوسیا وەستێنراون

پەیامی کورد … بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر: تەواوی گەشتەكان بۆ بیلاڕوسیا وەستێنراون

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، تەواوی گەشتەكانیان بۆ بیلاڕوسیا راگرتووە و لە ئێستادا كەس لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە ناتوانێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بكات.

ئەحمەد هۆشیار بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، تەواوی گەشتەكانیان بۆ وڵاتی بیلاڕوسیا راگرتووە و رێگە بە هیچ گەشتێك نادەین بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوانەی رۆیشتوون لە رێگەی توركیا و ئیمارات گەشتیان كردووە.

رونیشیكردووەتەوە، سەرەتا تەنها وەجبەیەك رۆیشتن و دواتر گەشتەكان راگیران، بۆیە لە ئێستادا هیچ كەسێك ناتوانێت گەشت بۆ بیلاڕوسیا بكات، بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت لەو رێگەیەوە كۆچ بكات.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر وتوشیەتی، توركیاش تازە بڕیارێكی نوێی داوە كە رێگە نادەن ئەو هاوڵاتیانەی رەگەزنامەی عێراقی و یەمەنی و سورییان هەیە گەشت بۆ بیلاڕووسیا بكەن، ئەمەش هەنگاوێكی باشە بۆ رێگری لە كۆچكردن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە