پەیامی کورد... زیلینسکی: پردی کریمیا ئامانجی سەربازیمانە
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، پردی کریمیا بووەتە هۆکارێک بۆ بەردەوامی جەنگ نەک ئاشتی و ئامانجێکی سەربازی ئۆکرانیایە.
ئەمڕۆ شەممە، ڤۆڵۆدمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، پردی کریمیا کە نیمچە دورگەی کریمیا و روسیا بەیەک دەبەستێتەوە رێگای سەربازی روسیایە و لەو رێگایەوە کەلوپەل و گەنجینە بۆ سەربازەکان دەنێردرێت لەبەر ئەوە لە ئامانجی سەربازی ئۆکرانیادایە.
ئاماژەی بەوەشدا، "ئێمە وا لە پردەکە دەڕوانین کە لەدەرەوەی یاسای نێودەوڵەتییەکان دروستکرابێت و بەوەش دەبێتە ئامانجی ئێمە".
لەبارەی هێرشی هەڵگەڕاوە دژی روسیا ئەوەی خستەڕوو، هێرشی هەڵگەڕاوە کەمێک کاتی زیاتر دەخایەنێت و خاو بووەتەوە ئەوەش بەهۆی بوونی مین لەو ناوچانە کە لەلایەن روسیاوە چێندراون.
زیلینسکی وتیشی، ئۆکرانیا ناکشێتەوە تاوەکوو هەموو خاکەکەی ئازاد نەکات و ئەوەش گرنگترین پرسە لای ئەوان.
ئەوە لە کاتێکدایە، پردی کریمیا کە نیمچە دورگەی کریمیا و روسیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەماوەی جەنگی ئۆکرانیا- روسیا دووجار رووبەڕووی هێرش بووەتەوە لە ماوەی رابردووشدا روسیا ئۆکرانیای بەوە تۆمەتبار کرد کە پردەکەی تەقاندووەتەوە و باسی لەوەکرد، وەڵامیان دەبێت بۆ ئۆکرانیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە