پەیامی کورد ... مەترسییەکانی تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ لە دژی ئیسرائیل زیاتر دەبێت .
ڕۆژنامەی جارۆزەلام پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند بازنەی گەمارۆوەکانی و گۆشەگیری ئیسرائیل زیادی کردووە .
لە دۆخێکدا کە ساڵانی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو تەنیا و گرینگترین دوژمنی ئیسرائیل دەناسرا ، ئێستا لەم ساڵانەی دواییدا وولاتانی دیکەش هاومێحوەر لەگەڵ ئەم سیاسەتە بەرەڕووی ئیسرائیل زیادیان کردووە و نیگەرانییەکانی ئیسرائیل زیادی کردووە . یەکێک لەم ووڵاتانە تورکیایە کە لەم دواییانە لەگەڵ ووتارەکانی ئەردۆغان لەسەر باتەی ئەوەی کە " تورکیا بە دوای ئازاد کردنی مزگەوتی الاقصی یە " بە فەرمی لە دژمنایەتی خۆی لەگەل ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران یەکیان گرتووە و گۆشەگیر بوونی ئیسرائیل یش زیادی کردووە ، ئەم کارە بە تووندی ئیسرائیلییەکانی نیگەران کردووە .
بە پێی مەقالەیەک ووتاری دژە ئیسرائیلی ئەردۆغان و باقی بەرپرسانی تورکیا و هەروەها گۆڕانکاری دۆخی ئەیاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت شوێنی بەڕیوەبردنی هەڕەشە لە دژی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە و نووسیویانە :
بەیاناتی دژە ئیسرائیلی بەرپرسانی تورکیا و تێکەلکردنی لەگەڵ نەتەوەگەرایی تووندڕەوانەی حزبی حاکم هەڕەشەیەکی زیادتر لە هەموو کاتە دژی هەژموونی ئیسرائیل و سەقامگیری ناوچەکەیە .
جگە لەمانە پەیوەندی تورکیا لەگەڵ حەماس یش دژی بەرژەوندییەکانی ئیسرائیل ە . لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ یەک دژی ئامانجەکانی ئیسرائیل شەڕیان کردووە . هەر دوو پاڵپشتی لە " حەماس " دەکەن . هەردوو ڕۆڵی ئەمریکا لە سووریا دژمنکارانە و وێرانکارانە دەزانن ، و هەردوو ، ئۆرشەلیم یا قودس بە ناوەندی و مێحوەری سیاسەتی دەرەکی خۆیان داناوە و هەردوو ڕاگواستنی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بە خیانەت دەزانن .
ئێستا تورکیا لە ڕێگەی حەماس ەوە بە دوای زیاد کردنی نفووزی خۆی لە غەززە و فەلەستین ە ئەم ووڵاتە هەروەها بە دوای ئامانجگەلی ڕێکلامی وەکوو نوێکردنەوەی شکۆی ئیمپراتۆریەتی عۆسمانی یە . هەموو ئەمانە ئەم ووڵاتەی بە هەڕەشەیەکی گەورە گۆڕیوە کە لە حاڵەتی سەیر و سەمەرەدا سووریا و عێراق بۆمباران دەکات و بە دوای نفووز کردنی لە لیبیایە تاکوو لە خەتی بۆڕی گواستنەوەی ووزەی نێوان ئیسرائیل و یۆنان پێشگیری بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە