ناتۆ بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی خۆی بۆ مانۆڕی لەشکری و سەربازی خۆی ئامادە دەکات . هێزی ناتۆ لەگەڵ ٢٩ هاوکار و هاوپەیمانانی خۆی لە مانگی ١٠ ، ١١ لە ووڵاتی سوید خۆیان بۆ مانۆڕێکی زۆر گەورە لە ساڵی داهاتوودا ئامادەکاری دەکەن .
ناوی ئەم مانۆڕە Trident Juncture 18 یە ئامادەکارییەکانیان دەست پێ کردووە .
سەبارەت بەم مانۆڕە سەربازییە " ئۆرامیرال جەیمز فۆگۆ " ووتی : ئەم مانۆڕە بە گوێرەی خاڵی ناتۆ لە بڕگەی ٥ پێک دێت کە ئەم خاڵە بۆ هەموو هاوکارانی ناتۆیە ، و سێناریۆی ئەم مانۆڕە بە گوێرەی خاڵی ژمارە ٥ جێبەجی دەبێت .
" ئۆرامیرال فۆگۆ " هەروەها ووتی : ئامانجی ئێمە لەم مانۆڕی Trident Juncture 18 ئەوەیە کە ئێمە هێزەکانی خۆمان نیشان بدەین تا هەموو کەس ئاستی ئێمە بزانن ، و لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی لە ئێمەی دەکەن ، نیشان بدەین کە ئێمە ئامادەین بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر هێرشێک
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە