پەیامی کورد ... بە پێی نووسراوێک وەزارەتی دارایی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکات
وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا كە ٧٤٨ملیۆن و٩٢٠ھەزار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەی پەنابەرانی سووریا لە ھەرێمی كوردستان، خەرج بكات.
بەپێی نووسراوێك ، ئاماژە بەوە دراوە كە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، رازین بە خەرجكردنی بڕی ٧٤٨ملیۆن و٩٢٠ھەزار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا بۆ ھەر سێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، كە پارەكە لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكان خۆیان بە شێوەی نەقدی خەرج دەكرێت.
بە گوێرەی نووسراوەكە، لە ھەولێر ٥١٣مامۆستا و لە سلێمانی ١٩٦مامۆستا و لە دھۆك ٤٥٧مامۆستا ھەن، كە كۆی گشتیی ھەزار و ١٦٦مامۆستایە و ھەر سێ پارێزگاش ١٣٧فەرمانبەریان لە قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریادا ھەیە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، مووچەی ھەر مانگێك بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا، ٣٨٣ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە