پەیامی کورد... بایدن و سیسی كێشەكانی ئیسرائیل و فەلەستین تاوتوێ دەكەن
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاو عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر پاراستنی ئارامی لە فەلەستین و چارەسەركردنی كێشەی بەنداوی (نەهزە)یان تاوتوێكرد كە ئەسیوپیا بەردەوامە لە بونیاتنانی.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری میسر، سیسی لەمیانی كۆبونەوەكانی لوتكەی گۆڕانی كەشوهەوا كە لە شاری شەرەم شێخ بەڕێوەدەچێت لەگەڵ بایدن كۆبوەتەوە.
لە كۆبونەوەكەدا هەردوولایان باسیان لە پرسی پاراستنی ئارامی لە فەلەستین و چارەسەركردنی پرسی بەنداوی نەهزەو جەنگی روسیا-ئۆكرانیاو كاریگەرییە نەرێنییەكانی كردوەو نوێترین پێشهاتەكانی لیبیا، سوریا و یەمەنیشان تاوتوێكردوە.
بایدن ستایشی هەوڵەكانی میسری كردوە لەپرسی فەلەستین بەتایبەت پاراستنی ئارامی لەنێوان لایەنی فەلەستینی لە كەرتی غەزەو ئیسرائیل و رایگەیاندوە كە میسر وەك هاوپەیمان و دۆستێكی بەهێز و جێی متمانە لە ناوچەكەدا دەبینێت.
لای خۆشیەوە عەبدولفەتاح سیسی جەختی لەگرنگی راوێژو هەماهەنگی لەپرسەكانی هاوپەیمانی ستراتیجی و پرسە جیاجیاكانی سیاسی و ئەمنی و ناوچەیی كردوەتەوە، هەروەها باسی لە پرسی بەنداوی نەهزە كردوە كە لەلایەن ئەسیوپیاوە بنیات نراوە، ئەوەشی دوپاتكردۆتەوە كە لە رێی رێككەوتنێكی یاساییەوە كە ئاسایشی ئاوی میسری تیادا پارێزراو بێت ئاسایشی ئاو بۆ نەوەكانی ئایندە دەستەبەر دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە