سەرۆکی چیچان پاڵپشتی بۆ روسیا راگەیاند

سەرۆکی چیچان پاڵپشتی بۆ روسیا راگەیاند

پەیامی کورد... سەرۆکی چیچان پاڵپشتی بۆ روسیا راگەیاند

سەرۆکی چیچان پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ روسیا راگەیاند و ئامادەیی دەربڕی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڤاگنەر.

ئەمڕۆ شەممە، دوای هەڵگەڕانەوەی سەربازی گروپی چەکداری ڤاگنەر لە روسیا، رەمەزان قادیرۆڤ سەرۆکی چیچان پاڵپشتی خۆی بۆ روسیا راگەیاند بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزی چەکداری ڤاگنەر شان بە شانی روسیا.

قادیرۆڤ وتیشی، هێزەکانی ئامادەیە بۆ هاوکاری سوپای روسیا تاوەکو لە رووبەڕووبوونەوەی پاڵپشتی سوپا بکات و رەفتاری سەرۆکی ڤاگنەری بە خەنجەر دان لە پشت وەسفکردوو داوای کرد سەربازانی سوپای روسیا خۆیان رادەست نەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەڤگینی پریگۆژین سەرۆکی گرووپى ڤاگنەر هەڵگەڕانەوە و یاخی بوونی لە روسیا راگەیاند و ئەوەش دوای ئەوەی سوپای روسیای تۆمەتبار کرد بە کوشتنی سەربازەکان و سەرەڕای رەتکردنەوەی قسەکانی لە لایەن وەزارەتی بەرگری روسیا بەڵام ناکۆکی و گرژییەکان گەیشتە لوتکە و لە تۆمارێکی دەنگیدا سەرۆکی ڤاگنەر رایگەیاند، خەڵکى روسیا ئازاد دەکەین.

هاوکات ئێستا، هێزەکانی ڤاگنەر دەستیان بەسەر هەرێمی رۆستۆڤدا گرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە