ڤاسیلی نیبینزیا: "(لەبارەی قەیرانی سیخورەکە) لەگەڵ ئاگر یاری دەکەن، خەم دەخۆن". کارین پێرس: "وانە لە وڵاتێک وەرناگرم کە رێگری لە لێکۆڵینەوەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی دەکات".
نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤاسیلی نیبینزیا ئاماژەی بەوە دا کە بەھۆی قەیرانی سیخورەکەوە، بەریتانیا دەیەوێت پەیوەندی ڕووسیا لەگەڵ وڵاتانی دیکە ژەھراوی بکات و گوتیشی: "لەگەڵ ئاگر یاری دەکەن، خەم دەخۆن".
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای رووسیا لەبارەی رووداوی ژەھراویکردنی سیخوری پێشووی رووسی سێرگەی سکریپاڵ و کچەکە یولیا لە شاری سالیسبوری لە بەریتانیا کۆبووەوە.
نوێنەری ھەمیشەیی ھەریەک لە وڵاتانی ڕووسیا و بەریتانیا سەبارەت بە ڕووداوەکەوە یەکتریان تۆمەتبار کرد.
نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤاسیلی نیبینزیا تۆمەتەکانی تێوەگڵانی ڕووسیا بە ڕووداوی ژەھراویکردنی سکریپاڵ و کچەکەی یولیا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: "لەندەن دەستی بە ژەھراویکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە کرد".
نیبینزیا بەریتانیای بە پرۆپاگەندەکردن بەرامبەر بە ڕووسیا تۆمەتبار کرد و گوتی: "نەتاندەتوانی چیرۆکێکی ساختەی باشتر بخەنەڕوو؟"
نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا ھۆشداری بە بەریتانیا دا و ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئاگر یاری دەکەن، خەم دەخۆن".
لە لای خۆیەوە نوێنەری ھەمیشەیی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کارین پێرس ئاماژەی بەوە دا کە ھیچ شتێک نییە بەریتانیا بیشارێتەوە و گوتی: "وانە لە وڵاتێک وەرناگرم کە ڕێگری لە لێکۆڵینەوەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی دەکات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە