پەیامی کورد.. . سنووری قەزای ماوەت بە درۆن بۆردومانكرا
بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای ماوەت بەهۆی هێرشی درۆنەوە بۆردومان كران و دوو هاوڵاتی برینداربوون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆی بۆردومانەكەوە دوو هاوڵاتی سڤیل برینداربوون.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەهۆی بۆردومانەوەكە هێڵی كارەبای گوندی گەڵاڵە و ناوچەكانی دەوروبەری پچڕاون و دانیشتووانی ئەو گوندە بێكارەبا بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە