پەیامی کورد... خامنەیی: هێرشکردنە سەر سووریا زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغاندا چەند پرسێکی تاوتوێ کردووە و هۆشداریشی داوەتە تورکیا لە ئەگەر هێرشکردنە سەر سووریا.
ماڵپەڕی یۆرۆ نیووز بڵاوی کردەوە کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندوە، هەر کردەیەکی سەربازی لە سووریا زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت
خامنەیی دەڵێت: هەر کردەوەیەکی سەربازی زیان بە سووریا و تورکیا دەگەیەنێت و بە زیان بۆ ناوچەکە تەواو دەبێت و ئەو کارە بەرژەوەندیی گرووپە تیرۆریستییەکاندایە.
خامنەیی لە کاتی دیدارەکە ڕایگەیاندوە: ئێران و تورکیا و سووریا کێشەی باکووری سووریا بە گفتوگۆ چارەسەر دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، تورکیا لە ساڵی (٢٠١٦)ەوە دەیەوێت ناوچەی ئارام بە قووڵایی (٣٠) کیلۆمەتر لە دووری سنوورەکەتەوە دروست بکات لە ڕێگەی هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە