پەیامی کورد ... میدیا عێراقییەکان نهێنی سەردانەکەی یاریدەدەری سەرۆکی ئێران بۆ بەغدا ئاشکرا دەکەن
میدیای عێراقی ناوەڕۆکی سەردانەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەمیر حسێن هاشمی، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات ، کە پەیوەستە بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
سەرچاوەیەکی سیاسی بە میدیای عێراقی وتووە، یاریدەدەرەکەی سەرۆکی ئێران داوای لە لایەنە شیعەکان کردووە جیاوازییەکانیان کەم بکەنەوە و ڕاستەوخۆ بە موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی وتووە، لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە هەرکام لە دوو ئاڕاستەکەی شیعەکان ببن بە ئۆپۆزسیۆن.
یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران داواشیکردووە، لایەنەکان دان بە خۆیاندا بگرن و هەوڵی کەمکردنەوەی جیاوازییەکانیان بدەن، ئەو پەیامەشی بە سەرۆککۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری عێراق گەیاندووە.
سەردانەکەی ئەمیر هاشمی دوای کۆمەڵێک سەردانی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ عێراق دێت، کە نەیتوانی لایەنە شیعەکان بۆ یەکدەنگ بوون ڕێک بخات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە