بە بێ ھەبوونی بەڵگە رێگە نادرێت دەرمان بێتە ناو ھەرێمی كوردستانه‌وه‌

بە بێ ھەبوونی بەڵگە رێگە نادرێت دەرمان بێتە ناو ھەرێمی كوردستانه‌وه‌

پەیامی کورد      ...   بە بێ ھەبوونی بەڵگە رێگە نادرێت دەرمان بێتە ناو ھەرێمی كوردستانه‌وه‌

ھەرێمی كوردستان جگە لەو ووڵات و كۆمپانیایانەی رێكخراوی تەندرووستی جیهانى پەسەندی كردوون، رێگە بە ھێنانی دەرمان لە ھیچ كۆمپانیا و ووڵاتێكی دیكەوە نادات، بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانیش دەڵێ: "ئێمە رێگەمان بە كۆمپانیاكان داوە زیاتر لە ٣٠ وڵاتەوە دەرمان ھاوردە بكەن".

د. شیروان سادق، بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، راگەیاند: "ھاوردەكردنی دەرمان لە دەرەوە كۆنتڕۆڵ كراوە و بەپێی پلانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانەوە ھەر كۆمپانیایەك دەرمان ھاوردەی ھەرێم بكات، پێویستە بڕوانامەی كۆمپانیای بەرھەمھێنەری دەرمانەكەی لەگەڵدا بێت و بە بێ ھەبوونی بەڵگەی پێویست، رێگە نادرێت دەرمان بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە".

بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دەشڵێت: "ئێمە لیستێكمان ھەیە و ٣٣ ووڵاتی تێدایە، ئەوانەش ھەموو ئەو ووڵاتانەن لەلایەن رێكخراوی تەندرووستی جیھانییەوە رێگەیان پێ دراوە و رەزامەندییان ھەیە، لەبەر ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ٣٣ وڵاتەدا كۆمپانیاكان دەتوانن دەرمان ھاوردەی ھەرێمی كوردستان بكەن".

لەبارەی سیستەمی چاودێریكردنی بازاڕی دەرمان، د. شیروان روونی روونی كردەوە: "ئێمە لە سەرەتای مانگی رابردووەوە دەستمان بە لێدانی سپیكەر كردووە و ھیچ دەرمانێك بە بێ ھەبوونی سپیكەر لە دەرمانخانەكان نافرۆشرێت و بە نەخۆش نادرێت، ئەوەش بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی دەرمانە لە بازاڕدا و ناسینەوەی ئەو دەرمانانەیە كە حكوومەت بە فەرمی مووڵەتی ھاوردەكردنی بۆ دەركردوون".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە