پەیامی کورد ... کچێکی کوردی ئێزدی لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا رزگارکرا و بڕیاریشە ئەمڕۆ رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە.
حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردی ئێزدی رایانگەیاند: " بە هاوکاری ئاژانسی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی رزگار کرا".
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردی ئێزدی دەڵێت، کچەکە ناوی دەنیس شەمۆیە و خەڵی کۆمەڵگەی خانەسوورە و تەمەنی 10 ساڵە.
لە کۆی شەش هەزار و 500 کوردی ئێزدی تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ هەزار و 500 کوردی ئێزدی رزگارکراون و هێشتا چارەنووسی نزیکەی سێ هەزاری دیکە ئاشکرا نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە