پەیامی کورد ... ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێم بۆ کاتێکی دیکە درێژ کرایەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ئاگاداریکردونەتەوە کە ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ١٥ی تەممووز درێژکراوەتەوە و ئەو بڕیارەش گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور، سەربازى، تەندرووستی و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ئاگادارینامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاریدا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا ١٥ تەممووز درێژبکرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور، سەربازى، يارمەتییە تەندرووستييەكان، فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەبارەی هۆکاری بڕیارەکەش دەڵێت، ده‌رچواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی رێگریکردنە له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤیرووسی کۆرۆنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە