ئاشکرا بوو کە چین سەبارەت بە کۆرۆنا لە سەر شەمشەمەکوێرەکان لێکۆڵینەوەی کردووە

ئاشکرا بوو کە چین سەبارەت بە کۆرۆنا لە سەر شەمشەمەکوێرەکان لێکۆڵینەوەی کردووە

پەیامی کورد    ...    ئاشکرا بوو کە چین سەبارەت بە کۆرۆنا لە سەر شەمشەمەکوێرەکان لێکۆڵینەوەی کردووە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پێکەن لە جانیوەری ساڵی ٢٠١٨ ، لێکۆڵەرانی ئەمریکی یان بۆ دامەزراوەی ڤیرووس ناسی ڤۆهان بەڕێ کردبوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا بۆ یەکەمین جار ببوو بە تاقیگا لە چین دا کە بە بەرزترین ئاستی ئەمنییەتی بیۆڵۆژیکی دەستی پەیدا کردبوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە واشینتۆن پۆست ، ویلایەتەیەکگرتووەکان لە پێکەن لە جانیوەری ساڵی ٢٠١٨ دا ، لێکۆڵەرانی ئەمریکی بۆ ئەم دامەزراوەیە لە ڤۆهان هەنارد کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا بۆ یەکەمین جار ببوو بە تاقیگە لە چین دا کە بە بەرزترین ئاستی ئەمنییەتی بیۆڵۆژیکی دەستی پەیدا کردبوو. ئەوەی ئەمریکییەکان لە ماوەی دیدارەکانی خۆیاندا لەم تاقیگەیە لێی تێگەیشتن لە ئاستێکی وەها ئەوانی نیگەرن کرد کە دوو دیپلۆماتیان بۆ واشینتۆن نارد .

بەڵگەکانی یەکێک لەم دیپلۆماتانە کە لە بەردەستی بڵاوکراوەی واشینتۆنەدەربارەی کێشەگەلێکی ئەمنییەتی تاقیگەیی و ژمارەی ناتەواوی کارمەندانێک کە کارامەیی تەواویان هەبێت هەواڵیدا و هەروەها ئاماژە کراوەو جەخت کراوەتەوە کە لە تاقیگەی ڤۆهان دا ، ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەر شەمشەمەکوێرەکان پێداچوونەوەی بۆ دەکرا و گواستنەوەی ئەگەری ئەم ڤیرووسە بۆ مرۆڤ بوو بە جێگای نیگەرانی .

هەرچەندە ئەم بڵاوکراوەیە جەخت دەکاتەوە کە هیچ بەڵگەیەک کە بیسەلمێنێت کە سەرچاوەی ڤیرووسی کۆرۆنا دەستکردە بوونی نییە و نیشان دەدات کە لە کاتە سەرەتاییەکاندا کەسەکان لە ڕێگای ئاژەڵێکەوە بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوونە .

شیائۆ تێسیان ، لێکۆڵەری کۆلێژی زانیاری زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی، بە پشت بەستن بەم بڵاوکراوەیەوە ، باوەڕی وایە کە ئەم ڤیرووسە بە شێوەی زۆر بەهێز دەتوانێ لە تاقیگەیەکی چینی دا بەدی هاتبێت .

. ئەو هەروەها ووتی : ئەو قسانەی کە خراونەتە بەر باس لەم بەڕێکردنەدا ئەم دەردەخات کە ماوەیەکی دوور و درێژە نیگەرانیگەلێک دەربارەی هەڕەشەی ئەگەری تەندرووستی گشتی بوونی هەیە کە بە گرینگیدان بە لێکۆڵینەوەکانی ئەم تاقیگەیە ، ئەگەر بە درووستی ئەنجام نەدرابێت و لەوانە بە باشی پارێزگاری نەکرێت ، دەتوانێ دەرئەنجامی لێۆڵینەوەکانی ئەم تاقیگەیە بێت .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە