ستێفان دی میستو‌را، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا به‌رپرسانی تورکیا، رووسیا و ئێرانی بە مەبەستی کۆبوونەوە بانگهێشتی جنێڤ کردووە.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژێنێڤ ڕایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی ڕاوێژ و گۆڕینەوەی بیر و ڕا له‌سه‌ر پێکهێنانی لێژنه‌ی سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ستێفان دی میستو‌را بانگهێشتی “گه‌وره به‌رپرسان”ی هه‌ریه‌ک له تورکیا، ڕووسیا و ئێرانی کردووه بۆ ژێنێڤ له ڕێککه‌وتی ١٨-١٩ی حوزه‌یران.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که ئه‌و ووڵاتانه‌ی وا به پیر بانگهێشتنامه‌که‌وه هاتوون و بانگهێشتنامه‌ی هاوشێوه ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی ووڵاتانی دیکه‌ش کراوه.
سەبارەت بە ورده‌کاری کۆبوونهوهکانیشهوه سبه‌ی دی میستۆرا له ژێنێڤ بۆ میدیاکان ووتار پێشکەش دەکات.
دی میستۆرا پێشتر ڕایگه‌یاند که له کۆبوونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به تاوتوێکردنی ڕه‌وشی سووریا له سووچی بڕیاری دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌کی ٥٠ که‌سی دراوه بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا.
له‌مڕۆژانه‌ی دواییش به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌کانی سووریا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا ستێفان دی میستۆرا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تورکیا، ئێران و میسر قسەی کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە