سوید: سوورین لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان

سوید: سوورین لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان

پەیامی کورد... سوید: سوورین لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان

وەزیری دەرەوەی سوید ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتەکەی سوورە لەسەر باشترکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ.

تۆپیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، “سوید سوورە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان، سوورم لەسەرئەوەی ئەو ماوەیەی کارەکەم تەرخانبکەم بۆ بونیادنانی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،بەنیازم سەردانی دەوڵەتە ئیسلامییەکان بکەم، بانگهێشتیان دەکەم بۆ دانووستان و گفتوگۆ لە مانگی ئەیلولی داهاتوو بەبۆنەی هەفتەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئەو گفتوگۆیانە دەرفەتێکی باش دەبن بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستی سوید لەبارەی سووتاندنی قورئان لە وڵاتەکەمان”

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە