پەیامی کورد … لە مانگێکدا ۳۹ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵات دەستبەسەر کراون
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٣٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٣ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ هاووڵاتیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ٢٥ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٤ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە.
لە مانگی ڕابردوودا مێرمنداڵێک، ٣ چالاکی ژینگەپارێز و چالاکێکی میدیاکار دەستبەسەر کراون. پێنج کەسیان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.
هەروەها، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە مانگی سێپتامبری ئەمساڵدا لانیکەم ١٣ چالاکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٤٤ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە