پەیامی کورد ... سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە هەڵگری نامەی ڕابەری باڵای ئێران بوو لە لایەن پووتین ەوە ڕەت دەکرێتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پەیامی تایبەتی خامنەیی بۆ مۆسکۆ دەبات بەڵام پووتین دەرگای لێ ناکاتەوە.
ئێوارەی شەممە ٦ی فێبریوەری ئاشکرا دەکرێت پووتین سەرکۆماری رووسیا ئامادە نەبووە قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببینێت و نامەکەی خامنەیی بە نوێنەرێکی تایبەت وەرگرتووە، هەر ئەمەش بووە هۆی گاڵتەجاڕییەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر قالیباف و بارودۆخی ئێران لای ڕووسیا.
نزیکانی قالیباف هۆکارەکە بۆ پرۆتۆکۆڵی تەندرووستی دەگەڕێننەوە و ئەڵێین قالیباف ئامادە نەبووە پرۆتۆکۆڵی تەندرووستی ڕووسیا ڕەچاو بکات. بەڵام پێشتر قالیباف ڕایگەیاندبوو تاقیکردنەوەی ڤیرووسی کۆڕۆنا ئەنجام دەدات و ئەوکات دەڕوات بۆ ڕووسیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە