لە سووریا و ڕۆژئاوا نزیکەی 4 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

لە سووریا و ڕۆژئاوا نزیکەی 4 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

پەیامی کورد... لە سووریا و ڕۆژئاوا نزیکەی 4 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە سووریا بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 3 هەزار و 688 کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی سانا، بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریادان لە هەریەک لە پارێزگاکانی حەلەب، حەما، لازقییەو تەرتوس هەزار و 414 کەس گیانیان لە دەست داوە و دوو هەزار و 349 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەر بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان گەیشتووەتە 3 هەزار و 688 کەس و 14 هەزار و 749 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕاشگەیەنراوە، برینداران لە بنکە تەندروستییەکان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و هەزاران لێقەوماوی تریش کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە خانووەکانیان داڕووخاوە شەوان لە کۆڵان، مزگەوت و خێوەتەکاندا ڕۆژ دەکەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە