پەیامی کورد... لە شارباژێڕ کوپەیەکی سەردەمی ساسانییەکان دۆزرایەوە
لە شارباژێڕ کوپەیەکی سەردەمی ساسانییەکان دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئەمرۆ شەممە، 6ـی 5ـی 2023، حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە کۆپەیەکی قەبارە گەورە لە ناوچەی شارباژێڕ دۆزراوەتەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا کە سەردەمی ساسانییەکان بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کوپەیە زیاتر بۆ هەڵگرتنی خۆراک بەکارهاتووە و هیچ کەلوپەلێکی تێدا نەدۆزراوەتەوە.
هەروەها، تیمی دیکە دەنێرنە شوێنەکە بۆئەوەی بەدواداچوونی زیاتر بکەن و بزانن ئایا کوپەی دیکە یان پارچە شوێنەواری دیکە لەو شوێنە هەیە یان نا.
ئاشکراشیکرد، ئەو کوپەیە بەشێوەیەکی زانستییانە گەڕێندراوەتەوە بۆ مۆزەخانەی سلێمانی و لەوێ هەڵدەگیرێت. جەختیشدەکاتەوە: "پاراستنی ئەم پارچە شوێنەوارییانە ئەرکی هەموولایەکە و شوێنەکەشمان بەدیاریکراوی ئاشکرانەکردووە، تاوەکو بەتەواوی لێکۆڵینەوەکانیان تەواودەبێت."
بەپێی زانیارییەکان، ئەم جۆرە کوپانە بۆ هەڵگرتنی خۆراک بەکارهاتوون، هەندێکجاریش وەک گۆڕێک لاشەی مردووی تێدا دانراوە و خراوەتە ژێرخاک.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە