بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کرماشان

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کرماشان

پەیامی کورد ... بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کرماشان

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بوون.

 

بەپێی هەواڵێکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی “کەماڵ میرزایی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی “ئەسعەد نۆدشی” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار کراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەسعەد بە چەکی ساچمەدار کراوەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە